گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

شێخ جەعفەر: شەڕی داعش هێزی پیشمەرگەی پاککردەوە لە نەوعێک پیشمەرگە و بەرپرس

2021.01.25 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
شێخ جەعفەر: شەڕی داعش هێزی پیشمەرگەی پاککردەوە لە نەوعێک پیشمەرگە و بەرپرس

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەڕی داعش هێزی پیشمەرگەی پاک کردەوە لە جۆرێک پیشمەرگە و بەرپرس کە لەو ئاستەدا نەبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە میانی بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵی "کوردستان24" لەبارەی "کێ داعشی تێکشکاند" (25ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، پێش ئەوەی کە شەڕی داعش بێت، "بەراستی هێزەکانی پیشمەرگە لەبەر ئەوەی فەترەیەکی زۆر بوو توشی هیچ شەڕێک نەبوو بوو وای لێ هاتبوو بووبووە سەرچاوەی ژیان، فەرماندەی لیوایەک ئەهات ئەیوت ئەوە دوژنی هەیە و ئەوەنە مناڵی هەیە و گوناحە و با بیکەین بە پێشمەرگە، یەعنی وای لێهاتبوو هێزەکانی پیشمەرگە لەهێزە سەرەکییەکەی و هێزە چالاکەکەی و هێزە مەبدەئیەکەی ون بوو بوو، لەناو ئەوانەدا و ژمارەیەک زۆر زۆر پیشمەرگە هەبوو بەڵام ئەو پیشمەرگەیە نەبوو کە ئێمە دەمانەوێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەوەشی وت، "کە شەڕی داعش هات، شەڕەکە زۆر قورس بوو، زۆر مەترسیدار بوو، هێزەکەی پاککردەوە، تەنانەت نەک لەو نەوعە پێشمەرگانە بەڵکو لە نەوعیک بەپرس کە بوو بوونە بەرپرس و لەو ئاستە نەبوون و بە نەوعێک تەریقە هاتبوون بووبوونە بەرپرس".