ناس کورد-
ئۆتۆمبیلێکى مینى پاس ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى دوکان-رانیە لە نزیک کانى وەتمان گڕیگرت و سوتا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس کورد" بینیویەتى دەردەکەوێت کە مینى پاسەکە ئاگرى گرتووە و دوکەڵێکى چڕى لێ بەرزدەبێتەوە.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەى هۆکارى گڕگرتنى پاسەکە ئاشکرانەکراوە، کە تەنها زیانى ماددى هەبووە و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.