ناس کورد-
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگەیاند، سه‌ڕه‌رای له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازیی سه‌رده‌مییانه‌یه و "یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانیش پێویستی به ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ (25ی کانونی دووەمی 2021) لە میانی پیشوازیکردن لە شاندێکی باڵای پەرلەمانی کوردستان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، له پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌تدا "هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه و له‌ڕێگه‌ی پێنج لیژنه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه ئاراسته‌ی چاكسازی به هاوكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و سه‌ڕه‌رای لهمپهرو ئاسته‌نگه‌كان، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌دوا ده‌رئه‌نجامی چاكسازی كه دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی سه‌ربازی سه‌رده‌مییانه‌یه."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتیشی، "قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، كه‌وتووەته سه‌ر ئاستی به‌رفراوانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ش ئاشكرایكردووە، كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هێزه‌كان پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسیی هه‌یه‌و له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانانیشه‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان گهێیندراوه، كه ده‌بێت هه‌مووان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆببنه‌وه".