گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەدارێکى پێشمەرگە لەدۆسیەى ’’ساختەکردنى پسولەى گومرگى بڕیارى راگرتنى بۆ دەرکرا’’

2021.01.25 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
پلەدارێکى پێشمەرگە لەدۆسیەى ’’ساختەکردنى پسولەى گومرگى بڕیارى راگرتنى بۆ دەرکرا’’

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە پۆلیسى خانەقین بە "ناس کورد" ى راگەیاند، دادگاى خانەقین بڕیارى راگرتنى پلەدارێکى سەربازى پێشمەرگەى دەرکردووە، لە چوارچێوەى دۆسیەى ساختەکردنى پسولەى گومرگى لەسنورى گەرمیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت (25 کانونی دووەمی 2021) تایبەت بە"ناس کورد"ی ڕاگەیاند "ئەفسەرێکى پلەداری پێشمەرگە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ساختەکردنی پسولەی گومرکی لە گەرمیان فەرمانی  دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە لایەن دادگای کەرکوک- قۆرە تووەوە". 

 

وتیشی "تائێستا پلەدارەکە ڕانەگیراوە، بەڵام پێدەچێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستگیربکرێت".

 

دەرکردنى ئەو بڕیارە دواى رۆژێک دێت لە دەستگیرکردنى بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە "تۆمەتی ساختەکاری".  

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقین (یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "هەریەک لە عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان لە دەستگیرکران."  

  

وتیشی، هەردوو بەرپرسەکە دوای ئەوەی بە تۆمەتی کاری ساختەکاری و داخڵکردنی باری قاچاخ فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو، ئەمڕۆ خۆیان چوونە بەردەم دادوەر و بە فەرمانی دادوەر راگیران.  

  

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو بەرپرسە ڕەوانەی گرتن و گواستنەوەی کەلار دەکرێن و لەوێ ڕادەگیرێن تاوەکو یەکلابوونەوەی دۆسییەکانیان.