گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکانی باکور دەکات

ئۆجەلان لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

2019.05.26 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆجەلان لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پاریزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە ڕایانگەیاند داوای کردووە بەندکراوان کۆتایی بە مانگرتنەکانی بهێنن. . ئەمڕۆ یەکشمەممە 26ی ئایاری 2019 دەستەی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد پەیامی  ئۆجەلانیان خوێندەوە. . لە پەیامەکەدا ئۆجەلان ڕایگەیاندووە "ئەو هەڤاڵانەى بەشداریى چالاکیى مانگرتن و ڕۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەى ئەو پەیامەدا، کە دوو پارێزەری من پێتانى دەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن". . لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە "بە ڕوونی و بە سادەیى ئەوە ڕادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من ڕوونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم". . دەستەی پارێزەرانی ئۆجەلان رایانگەیاند رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 22ی ئایاری 2019 سەردانی گرتوخانەی ئیمرالیان کردوە و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتووە. . کۆتایی مانگی ڕابردوو ژمارەیەک لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە گرتوخانەکانی باکوری کوردستان مانگرتن تا مردنیان راگەیاند. . بڵاوبونەوەی ئەم پەیامەی ئۆجەلان لە کاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە و دوای بڕیاری دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە ئەستەنبوڵ دەسەڵاتی دادوەری تورکیا سزای گۆشەگیرکردنی لەسەر ئۆجەلان هەڵگرت و ڕێگەیدا پاریزەرەکانی دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن. . دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان "هەڤاڵانی هێژا؛ لە پێش هەموانەوە ئەو هەڤاڵانەى بەشداریى مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن بوون، لە چوارچێوەى ئەو لێدوان و روونکردنەوە بەرفراوانەى، کە ٢ پارێزەری من پێتانی رادەگەیەنن، چاوەڕێ دەکەم کۆتایى بە چالاکییەکەتان بهێنن. بە ڕوونی و بە سادەیى ئەوە ڕادەگەیەنم، کە مەبەستی ئێوە بۆ من ڕوونە و خۆشەویستی و سوپاسی خۆمتان پێشکەش دەکەم. بە تایبەتی ڕایدەگەیەنم و ئومێدی ئەوە دەکەم ئێوە لە ئێستا بە دواوە بە بەهێزی و بە ئیرادەیەکى پێویستەوە لەگەڵم بن و رێ بکەن. بە پێشکەشکردنى خۆشەویستی و سڵاوی بێکۆتایى. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ / ١ی جۆزەردان زیندانى ئیمرالی عەبدوڵا ئۆجالان"