گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەوڵێکى دارایى پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکانى حکومەت ئاشکرا دەکرێت 

2021.01.25 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێکى دارایى پەرلەمان بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکانى حکومەت ئاشکرا دەکرێت 

ناس كورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق هەوڵى کەمکردنەوەى خەرجیە ناپێویستەکانى حکومەت دەدات و کار بۆ بەرزکردنەوەى داهات بۆ 120 تریلیۆن دینار دەدات لەپڕۆژە بودجەى ساڵى 2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناجى سەعیدى ئەندامى لیژنەى دارایى (25ى کانوونى دووەمى 2021)لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ڕایگەیاند، کورتهێنانى بودجەکە زۆرە و بەشێکیشى زیادەرەوى تێدا کراوە بەهۆى خەرجییەکانەوە و ڕاستەقینە نیە و ئامانجى سەرەکى لیژنەکەشیان کەمکردنەوەى ئەو کورتهێنانەیە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کەمکردنەوەى کورتهێنانەکە لەڕێگەى کەمکردنەوەى خەرجى گشتیەوە دەکرێت کە ئەوەى پێیدەوترێت خەرجییە ناپێویستەکان و هەروەها هەوڵى زۆرکردنى سەرچاوەکانى داهات دەدەن.

 

سەعیدى دەشڵێت، لیژنەکەیان کار بۆ  کەمکردنەوەى خەرجیەکان بۆ 130 تریلیۆن دینار و بەرزکردنەوەى داهات بۆ 120 تریلیۆن دینار دەکات.

 

هاوکات ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى بڵاوى کردەوە، لیژنەى دارایى پەرلەمان شکستى هێناوە لەگەیاندنى داتا ڕاستەقینەکان و قەبارەى داهات و خەرجییە گشتیەکان و نەشیتوانیووە بگاتە دروستى ژمارەى فەرمانبەران.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لیژنەکە دوێنێ میواندارى بانکى ناوەندى و دەزگاى دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆى کردووە بۆ گفتوگۆگردنى بەندەکانى بودجەکەش ئەوەش لەچوارچێوەى  ئەو دانیشتنانەى کە تاوتوێ کردنى بودجەکە ئەنجامی دەدات.