گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە

’’چوار مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە دەنێردرێت’’

2021.01.25 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
’’چوار مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە دەنێردرێت’’

ناس کورد-

دوای ڕاگرتنی پارەی تەمویلی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی چوار مانگ، بڕیارە مانگی داهاتوو پارەی ئەو چوار مانگە بەسەریەکەوە ڕەوانە بکرێت و دابەش بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چوار مانگە بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پارەی تەمویلی وەزارەتی پیشمەرگەی ڕاگرتووە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لەم مانگەدا هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی مووچەی ئەو چوار مانگە بەسەریەکەوە دەنێرێت و دابەشدەکرێت، بۆ مانگەکانی داهاتووش تەمویلەکە دەستپێدەکاتەوە."

 

وتیشی، "بڕیارەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدوای ئەوە هاتووە کە وەزارەتی پێشمەرگە لیبڕینی لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵگرت و لەم مانگەوە بە بێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت."

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی بڕیاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێویستە پارەی ئەو چوار مانگە بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە ئایا چوار مووچەی وەزارەتەکە بەسەریەکەوە دابەشدەکرێت یاخود نا.