ناس کورد-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت کۆبوونەوەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دەبێت.
.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئهندامانی پهرلهمان کردووە بۆ ئامادهبوون له دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی، ساڵی یهكهم له خولى ههڵبژاردنی پێنجهمى پهرلهمان.
.
بەپێی راگەیەندراوەکە دانیشتنەکە لهكاتژمێر 11ى پێشنیوهڕۆی رۆژی سێشهممه 28ی ئایاری 2019 بەرێوەدەچێت.
.
لە راگەیەندراوەکەی پەرلەماندا بەرنامەی کاری دانشیشتنەکە نەخراوەتەڕوو بەڵام پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم.
.
پێشەوا هەورامی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کورد ڕاگەیاند: "دانیشتنەکە تایبەتە بە دەنگدان بە سەرۆکی هەرێم و ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت".
.
وتیشی لە هەڵبژاردنەکەدا کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی هەرێم ئامادە نابن، بەڵام دواتر لە کاتێکی دیکەدا بۆ سویند خواردن کەسی هەڵبژیردراو دەچێتە پەرلەمان.
.
بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم پێنج کەس کاندیدن و هەلی نێچیرڤان بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموویان زیاترە و جگە لە فراکسیۆنی حزبەکەی، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕانیش پشتگیری دەکەن.
.
.