ناس کورد-
لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هەڵدانەوەی گۆڕێک پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گۆڕی کەسێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە و تەرمەکەیان بردووەتەوە بۆ کۆبانێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە (دووشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاش بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیی لە بارەى هەڵدانەوەى گۆڕێک لە گۆڕستانى غەریبان بەدواداچوونمان بۆ ڕووداوەکە کرد بۆمان دەرکەوت ئەو گۆڕە گۆڕی هاووڵاتیەکى سورى بووە بە ناوى ( رابیعە محمد فارس / تەمەن / 80 ساڵ ) و خەڵکى کۆبانێ ڕۆژئاواى کوردستانە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەو ئافرەتە لە بەروارى 18/6/2020 لە پارێزگاى هەڵەبجە کۆچی دواى کردووە و لە بەروارى 11/1/2021 بە ئاگادارى لایەنى پەیوەندیدار هەستاون بە گواستنەوەى تەرمەکە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان لە هەمان کات خزم و کەسوکارەکەشی ماڵیان گواستووەتەوە بۆ شارى کۆبانێ لە ڕۆژئاواى کوردستان".