ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ماڵێكدا لهگهڕەكێكی شاری سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه و یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری‌یان ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر بكرێن کە یەکێکیان ئافرەتە، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ر و لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا.
ئاماژەی بەوەشکردووە "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران (چ،غ،ع) له‌دایكبوی 2000 (م،ا،ا) له‌دایكبوی 2000 (ا،ف،ع) له‌دایكبوی 2000 (ف، ا، ع) له‌دایكبوی 2004 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌مادده‌ی (14) نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌رەكان به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".