گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕۆیتەرز: عێراق داواى هاریکارى بەپەلەى لەسندوقى دراوى نێودەوڵەتى کردووە

2021.01.25 - 09:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆیتەرز: عێراق داواى هاریکارى بەپەلەى لەسندوقى دراوى نێودەوڵەتى کردووە

ناس كورد- 

سندوقى دراوى نێودەوڵەتى ئاشکراى کرد، عێراق دەستیکردووە بە گفتوگۆ لەگەڵیاندا بەمەبەستى بەدەستخستنى هاریکارى بەپەلە، ئەوەش دواى وتەکەى وەزیرى دارایى کە هەنگاوى قەرزکردنى لەگەڵ ئەو سندوقەدا ڕاگەیاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (25ى کانوونى دووەمى 2021) نوێنەرى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانى عێراق داواى هاریکارى بەپەلەیان لەسندوقى دراوى نێودەوڵەتى کردووە لەڕێگەى بەکارهێنانى ئامڕازى خێراى پاڵپشیکردنى داراییەوە. 

 

ئەو نوێنەرە پێشنیاریشى کردووە عێراق ڕێککەوتنى دوور مەودا لەگەڵ سندوقدا بکات بەمەبەستى بەدەستهێنانى پاڵپشتى بۆ ئەنجامدانى چاکسازى ئابوورى پلان بۆ داڕێژراو.

 

وتوشیەتى، لەئێستادا گفتوگۆکانى نێوان عێراق و سندوقەکە بۆ دابینکردنى هاریکارى بەپەلە بەردەوامە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق  لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى بلۆمبێرگ ڕایگەیاند، عێراق لەگەڵ سندوقى دراوى نێودەوڵەتیدا دەستدەکات بە گفتوگۆ بەمەبەستى بەدەستخستنى قەرز بەبڕى 6 ملیار دۆلار.