گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەو وەزیرەى بانگەشەى بۆ چارەسەری جادویی کۆرۆنا دەکرد توشى ڤایرۆسەکە بوو

2021.01.24 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو وەزیرەى بانگەشەى بۆ چارەسەری جادویی کۆرۆنا دەکرد توشى ڤایرۆسەکە بوو

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى سریلانکا سەرەڕاى ئەوەى کە پڕوپاگەندەى بۆ شلەیەکى گیایى دەکرد گوایە دژە ڤایرۆسى کۆرۆنایە تا کۆتایى ژیان، ئەنجامى پشکنینەکانى بۆ ڤایرۆسەکە بە پۆزەتیڤ"توشبوو" هاتەوە، ئەوەش کاردانەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سکرتێرى ڕاگەیاندنى "باڤیسرا وانیاراشى" وەزیرى تەندروستى سریلانکا (24ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى بۆ  تۆڕى BBCى بەرتیانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، ئەنجامى پشکنینى باڤیسرا بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا کە دوو جار ئەنجامى داوە گەڕاوەتەوە و هەردوو جارەکە ئەنجامەکان پۆزەتیڤ بوون.

 

ئەمەش دواى ئەوە دێت پێشتر ناوبراو پڕوپاگەندەى بۆ گیراوەیەکى گیایى دەکرد کە گوایە جادوگەرێک دروستى کردوە و وەک دژە کۆرۆنا کاردەکات تا کۆتایى ژیان.

 

تا ئێستا سریلانکا 56 هەزار و 76 توشبووى کۆرۆناى تۆمار کردوە و 276 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لەماوەى دوایدا ژمارەکان ڕوویان لە زیادبون کردووە.

 

"باڤیسرا وانیاراشى" چوارەم ئەندامى حکومەتى سریلانکایە کە توشى پەتاکە ببێت و خۆشى هەمان گیراوەى دەخواردەوە، بەپێى قسەى جادوگەرەکە لە هەنگوین و گوێزى ناسراو بە "Nutmeg" دروستکراوە، چۆنێتى دروستکردنى گیراوەکەشى لە خەودا پێ وتراوە.

 

سەرەڕاى ئەوەى پزیشکانى ئەو وڵاتە ڕەتیانکردەوە کە ئەو گیراوەیە چالاک بێت دژى پەتاکە، بەڵام هەزاران کەس کۆچیان کردووە بۆ ئەو گوندەى جادوگەرەکەى لێ دەژى بۆ وەرگرتنى ئەو گیراوەیە.