گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوێک لەبارەى دابەشکردنى قۆناغێکى ترى نەوت بەسەر هاوڵاتیان 

2021.01.24 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوێک لەبارەى دابەشکردنى قۆناغێکى ترى نەوت بەسەر هاوڵاتیان 

ناس کورد- 

وەزارەتى نەوتى عێڕاق بڵاویکردەوە، دەست دەکەن بە دابەشکردنى قۆناغێکى تر نەوتى سپى لە بەغدا و پارێزگاکانى تر. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى نەوتى عێراق (24ى کانوونى دووەمى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، بە لەبەرچاوگرتنى دابەزینى پلەکانى گەرما لە کۆبونەوەیەکى سەرکردایەتى پرۆسەکاندا وەزیرى نەوت ڕێنمایى داوە بە ئامادەکردنى نەوتى سپى بۆ دابەشکردنى بەسەر هاووڵاتیاندا لە بەغدا و پارێزگاکانى تر.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بڕى نەوتى دابەشکراو 50 لیتر دەبێت و بەبێ کارتى سوتەمەنى و بە نرخى 300 دینار بۆ یەک لیتر دابەش دەکرێت.

 

بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى نەوتى عێڕاق، ئەو نەوتە لە دەرەوەى ئەو پشکە دەبێت کە بڕیارە ساڵانە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.