ناس کورد-
سندوقى نيشتەجێبونى عێراق ئاشکرای کرد، هەفتەى داهاتوو دەست دەکات بە دابەشکردنى قەرزى خانوبەرە بۆ هاووڵاتیان بەبێ وەرگرتنى زیادە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیا موجد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نیشتەجێبون (24ى کانوونى دووەمى 2021) لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، قەرزى دروستکردنى خانوو یان کڕینى و زیادکردنى بۆ ناو بەغدا 75 ملیۆن و دەرەوەى بەغدا و پارێزگاکان 50 ملیۆن و بەبێ هیچ زیادەیەک دەدرێت.
ڕونیشیکردەوە، دابەشکردنى قەرزەکە هەفتەى داهاتوو دەستپێدەکات و لەئێستادا لە هەوڵى دۆزینەوەى میکانیزمێکن بۆ چۆنێتى کەفالەتى ئەوانەى قەرز وەردەگرن.
سەبارەت بەوەى ئەگەرى هەیە چ جۆرە کەفیلێک وەربگرن بەڕێوەبەرى گشتى سندوقى نیشتەجێبون باسى لەوەکرد، پرۆژەیەک هەیە بۆ پشتبەستن بە موچەى فەرمانبەران وەک کەفالەت، تا بتوانن قەرز وەربگرن.