ناس کورد-
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەى پێشمەرگە بۆ فشارەکانى سەر بانکەکان دەگەڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەلێدوانێکى تایبەتدا بۆ ناس کورد، جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە (24ى کانوونى دووەمى 2021) ڕایگەیاند "هۆکارى دواکەوتنى موچەى هێزەکانى پێشمەرگە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ دابەشبکرێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بانکەکان تەمویل نەکراون و فشار لەسەر بانکەکانیش زۆرە".
لەبارەى هۆکارى دواخستنەکە بۆ لیستى نوێ موچە و گۆڕانکارییەکان لەلیستى موچەى پێشمەرگە بێ لێبڕین، جەبار یاوەر وتى "نەخێر پەیوەندى بەوەوە نیە و تەنها پەیوەندى بەفشارى زۆرى سەر بانکەکانەوە هەیە".
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، پێدەچێت سبەینێ تەمویل بۆ بانکەکان دابینبکرێت و موچەى پێشمەرگەش دابەش بکرێت.