گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

14 لیوای سەر بە پێشمەرگە ’بەبێ لێبڕین’ موچەیان پێدەدرێت

2021.01.24 - 19:16
App store icon Play store icon Play store icon
14 لیوای سەر بە پێشمەرگە ’بەبێ لێبڕین’ موچەیان پێدەدرێت

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، لە مانگی داهاتووەوە 14 لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ لێبڕین موچەیان پێدەدرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەکە  (24ى کانوونى دووەمى 2021) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو پارەیەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگەی دەینارد، چیتر ناچێتەوە وەزارەتی دارایی و ڕاستەوخۆ دەدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

وتیشی، لەو چوارچێوەیەدا لە مانگی داهاتووەوە 14 لیوای سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بێ لێبڕین موچەیان پێدەدرێت. بەڵام یەکەکانی 70 و 80 بەهەمان میکانیزمی وەزارەتی دارایی موچە وەردەگرن.‎

 

ئەو 14 لیوایەى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە ئەوانەن کە یەکیانگرتووەتەوە لە چوارچێوەى پڕۆژەى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە، بەڵام هێشتا یەکەکانی 70 ى سەر بە یەکێتى و 80 ى پارتى یەکیان نەگرتووەتەوە.