ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارێکى نوێى کۆرۆناى لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ڕێژەى چاکبوونەوە لە پەتاکە هەڵکشاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى عێراق (24ى کانوونى دووەمى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا 893 توشبووى نوێى کۆرۆنا و 1704 توشبوو چاکبوونەتەوە و 5 توشبووش گیانیانلەدەستدان تۆمارکراوون.