گه‌ڕان

Shadow Shadow

زیاتر بخوێنەوە

حەوت پەیام لەپشت فیلمە ئێرانییەكەوە هەیە

2021.01.24 - 15:20

ئەبوبەکر کاروانی

ناس بیروڕا-

پەیامەکانی پشت گەورە کردنی ڕۆڵی سلێمانی و لێدانی بارزانی؟ کورتە فلیمەکەی ئەم دوواییەی ئێرانیەکان، لەسەر ڕۆڵی سلێمانی لە پارێزگاری کردن لە ھەرێم بەرامبەر داعش و سوکایەتی بەبارزانی لەم کاتەدا، ھەڵگری زیاد لە ئاماژەو پەیامێکە، لەوانەش:

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


1- بوون و مانەوەی ئێوە بەھەڵوێست و بڕیاری ئێمەوە بەندە، چونکە ناتوانن لەسەرپێی خۆتان بووەستن و بەرگری لەخۆتان بکەن.


2- ھەرکاتێك بمانەوێت دەتوانین ھەڕەشەتان لەسەر دروست بکەین و ناچاری پەناھێنانتان بۆئێمە بکەین، لەبەرئەوە بیرکردنەوەتان لەدەرچون لەچوار چێوەی ستراتیژی ئێرانی بێ سودە؟

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

3- ئێمە دۆستی راستەقینەتانین و لەکاتی پێویستدا فریاتان کەوتوین نەك تورکیاو ئەمەریکا، بۆیە لەسەرە پێچەکاندا بزانن ڕوودەکەنە کوێ و چاوەڕوانیتان لەکێیەو بەرژەوەندی کێ دەپارێزن.


4- ھاوکاری کردنی تورکیا لەدەرەوەی دیدو بەرژەوەندی ئێرانی و تێگەیشتنی ئەو بۆ پەکەکەو سیاسەتی عێراقی باجی ھەیە.


5- باس لەدۆستایەتی بایدن و بارزانی دادتان نادات، ئەوە ئێمەین چارەنوسی بارزانی دیاری دەکەین نەك بایدن.

6- ڕەچاوکردنی دیدو بەرژەوەندی ئێران لەھەڵبژاردنەکانی داھاتوی عێراق و گرێدراو بە مشت ومرەکانی سەر بودجە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ئێران فیلمێک لەناو سەری ڕەش و لەسەر بارزانی و قاسم سولەیمانی بڵاودەکاتەوە  

زیاتر بخوێنەوە: پارتی وەڵامی فیلمەکەی ئێران لەبارەى بارزانی و قاسم سولەیمانی دەداتەوە  

 


7- توندکردنی جەنگی دەرونی ئێرانیەکان کەشارەزاییەکی زۆریان تێیداھەیە بەرامبەر ھەرێم بۆ دوو مەبەست:
ا- زیاتر بێمتمانە بوونی گەلی ھەرێمەکە بەخۆی و قوڵکردنەوەی ئەوبێ ھودەییەی قەیرانەکان بەرامبەر ئێستاو ئایندەی خۆی بۆی دروست کردووە.
ب- قوڵکردنەوەی ململانێ حیزبی و دابەشبوونە نێو خۆییەکان.


لەڕاستیشدا دوای خوا و پێشمەرگە ئەوەی ھەرێمی لەوێرانی و بەموسڵبوونی شارەکانی پاراست، ھێزی ئاسمانی ئەمەریکاو قەناعەتپێکردنی خۆرئاوا بوو بە دەستێوەردان. دەنا لەبەردەم شۆکی سەرەتادا بەرگریکردن لەشارەکان ئاسان نەبوو.


ئەم فلیمەو بەچاودادانەوەی دەیانجاری ئێرانیەکانیش بۆ یارمەتیدانەکەیان ، بۆئاستی زەلیل کردن، پێمان دەڵێت، ھەموو پێویستیەكمان بەوڵاتانی دراوسێ وچاوبەرەو ژێر بونیان و یەکتر سوكکردنمان لەناوەوە، باجی قورسی بەدواوەیە.


ئەوەی ئێمەشی بێ ھەیبەت کردووە، دۆخی دابەشبوون و ناکۆکی نێو خۆیی و گەندەڵی و ناعەدالەتی و لەسەرپێی خۆنەوەستانی ئابوری و نەبوونی ستراتیژی نیشتمانیی ھاوبەشە.
فهل انتم منتهون