ناس کورد-
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، زاوا نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لوبنانییە و تەمەنی 23 ساڵە، میراتگری ئیمپراتۆریەتێکی بازرگانیی زەبەلاحە کە زۆربەی کیشوەری ئەفریقیای گرتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە (24ی کانونی دووەمی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوەکراوە، مایکل بۆلیس، بازرگانێکی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک عەرەبی لوبنانییە، دوای ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی بە تیفانیی کچی ترەمپ لە ئایندەدا دەبێتە دووەم زاوی ناوبراو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامە بەریتانییەکە باسی لەوەشکردووە، مایکل تەمەنی 23 ساڵە و میراتگری ئیمپراتۆریەتێکی بازرگانییە کە سامانەکەى بە دەیان ملیار دۆلار مەزەند دەکرێت و کارەکانیشی زۆربەی کیشوەری ئەفریقای گرتووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، "هەفتەی ڕابردوو تیفانی و مایکل ئاهەنگی ئەڵقە گۆڕینەوەیان ساز کردووە لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساس، ئەو ئەڵقەیەی کە مایکل پێشکەشی تیفانی کردووە بەهاکەی 1.2 ملیۆن دۆلاربووە."
ئەوەشخراوەتەڕوو، "مایکل چوار برای هەیە، خۆشی دووەمە لە ڕیزبەندی براکانیدا، نەوەی خێزانێکی لوبنانی-مەسیحییە و پەیوەندی لەگەڵ نایجیریا، فەرەنسا و ئەمەریکادا هەیە".
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە کە "مایکل و هاوڕێکانی زۆرجار بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوویانکردووەتە دوورگەکانی یۆنان، زۆر کاتیش لەڕێگەی کەشتییە گرانبەهاکانی گەشتیان کردووە بۆ دوورگەکانی دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست".
ئاماژە بەوەشکراوە، "وێنەکانی مایکل لە ئینستاگرام ئەوە نیشاندەدەن کە چەند گەشتی کردووە."
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، موسعەد بۆلیس، باوکی مایکل کە هاندەرێکی سەرسەختی ترەمپە، باسی لە مێژووی بنەماڵەکەی کردووە و دڵخۆشی خۆی بە هاوسەرگیریی کوڕەکەی و تیفانی دەربڕیووە و وتوویەتی، "بە بیستنی هەواڵی مارەبڕینەکە دڵخۆش بووم، تیفانی ژنێکی گەنجی جوان و زۆر زیرەکە، مایکڵ زۆر بەختەوەرە، ئەمە تەنها یەک بەشە ئێستا لە گەشتێکی درێژی خۆشەویستیدا پێکەوە دەستپێدەکەن، هیوای خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازم".
موسعەد بۆلیس ساڵانێکی زۆرە چووەتە ڕیزی کۆمارییەکانەوە و ستایشی ترامپی کردووە و بە "باشترین سەرۆک لە مێژووی هاوچەرخی ئەمەریکادا" وێنایکردووە.
موسعەد لە شاری کەفرکە لە نزیک سنوری لوبنان لەگەڵ سوریا لە دایکبووە، ئەو کاتەی خێزانەکەی کە لە حەفاتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەرەو ئەمەریکا کۆچیان کردووە ئەو هێشتا منداڵ بووە.