گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12 دەستی پێکرد

2019.05.26 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی 12 دەستی پێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و سبەینێش پۆلی نۆی بنەڕەتی دەستپێدەکات. . بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2019 یەکەم تاقیکردنەوەی گشتی پۆلی 12ی ئامادەیی بە بەشداری 115 هەزار 949  خوێندكار دەستیپێکرد. . بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم پێشتر بۆ خوێندکارانی راگەیاندووە بۆ بەشی زانستی یەکەم تاقیکردنەوە وانەی زیندەوەرزانییە و بۆ بەشی وێژەییش یەکەم تاقیکردنەوە وانەی مێژووە. . پێشتر سامان سێوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ناس كورد راگەیاند بۆ ڕێگری کردن لە گزی لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 11ی پێشنیوەڕۆ هێڵەکانی ئینتەرنێت لە پارێزگاکان لە کاردەخرێن. . هەروەها ئاماژەی بەوەکرد بۆ ئەمساڵی خوێندن چەند گۆڕانکارییەک لە پرسیار و دەفتەری تاقیکردنەوەکاندا ئەنجامدراوە لەوانە بەکارهێنانی پەنجەمۆری خوێندکاران لە سەر دەفتەری تاقیکردنەوەکان، دانانی 26 گروپی پرسیار. . بڕیارە سبەی دووشەممە 27ی ئایاری 2019 تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتیش بە بەشداری 118هەزار و 383 خوێندکار دەستپێبکەن. . .