گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناكۆكییەكان دوو لێكەوتەیان هەیە

ڕاپۆرتێك: ناكۆكی گروپە ئێرانییەكان لە غیابی سولەیمانیدا لە پەرەسەندندان

2021.01.24 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێك: ناكۆكی گروپە ئێرانییەكان لە غیابی سولەیمانیدا لە پەرەسەندندان

ناس كورد_

سەنتەری ئیمارات بۆ پۆلەتیك بڵاویكردەوە لەدوای كوژرانی قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە سەرەتای 2020 گروپە چەكدارییە وەلائییەكان لەناو خۆیاندا كەوتوونەتە ناكۆكی و ئەمەش بۆ یەكێتی ڕیزەكانی خۆیان و بۆ ئاسایشی عێراقیش جێگای مەترسییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەكەی "epc" كە ئەمڕۆ (24 كانونی دووەمی 2021) بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، باس لەوەدەكات فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی، نەیتوانیوە بۆشایی قایم سولەیمانی پڕ بكاتەوە بەتایبەت لەبواری سەپاندنی دیدگای ئێران بەسەر سەرجەم گروپەكاندا.

 

هەر بەپێی سەنتەرە ئیماراتییەكە ئێستا كێبەركێ هەیە لەنێوان گروپە شیعەكانی سەر بەتاران لەعێراق لەسەر سەركردایەتی و دەركەوتن بەتایبەت لە ریزی سەركردەكانی پێشەوە لەچەشنی قەیس خەزعەلی و هادی عامری و ئەبو فدك و ئەكرەم كەعەبی و سەركردەكانیتری گروپە بچووكەكان.

 

راپۆرتەكە نمونە بەهەڵوەشاندنەوەی گروپی "سرایا الخراساني" دەهێنێتەوە، لەلایەن سەركردەكانی حەشدەوە بەپاساوی پاراستنی یاسا، بەڵام ناوەڕۆكی پرۆسەكە بەبەشێك لە تەسفیەی ناوخۆیی لەقەڵەم دەدات.

 

راپۆرتەكە پێشبینی ئەوەش دەكات لە قۆناغی داهاتوودا ناكۆكییەكان ببنە هۆی پەرتەوازەیی زیاتر و فرەجەمسەری لەناو گروپە شیعەكان و ئەمەش هەم بۆ یەكێتی ڕیزەكانی خۆیان و هەم بۆ ئاسایش و ئۆقرەیی عێراقیش لێكەوتەی دەبێت.