ناس کورد-
ئەو ئۆتۆمبێلەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دزرابوو، لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر دۆزرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک (یەکشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەردەوام بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە توانرا ئۆتۆمبێلە حکومییەکەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە نزیک شارۆچکەی قەرەهەنجیر بدۆزرێتەوە."
ئۆتۆمبێلەکە بە دەست ئەفسەرێکی پۆلیسەوە بووە و شەوی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەردەم ماڵیاندا دزراوە.
بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزرانی ئۆتۆمبێلەکە کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد و بووە جێگەی ڕەخنە و لاقرتێ.