ناس کورد-
لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ژمارەیەک لە چالاکوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتنەدەنگ و داوادەکەن ڕێ لەو کارەی حکومەتی ئێران بگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو چالاکوانانە لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا کە وێنەیەکی بۆ "ناس کورد" نێردراوە ڕایانگەیاندووە، "تەوژمی گرتن و زیندانی و ئه‌شکه‌نجه کردنی هاووڵاتيانى کورد له گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونێکی له مێژینه، ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته قۆناغێک که رۆژ نییه که‌سانێک به تاوانی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ، نووسین و چالاکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانبار نەکرێت و حوکمی زیندان یا سێداره‌ی بە سەردا نەسپێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاماژەیان بەوەشكردووە، " سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گەلی کورد، به‌رده‌وام خاوهندارێتییەکی به‌رفراوانیان له قاره‌مانه‌کانی ناو زیندان کردووه، ئه‌م پاڵپشتییە بووەته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌یارانی کورد باشتر له‌و راستییه تێبگه‌ن که به زیندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه ناکرێت پیش بە لێشاوی بيری ئازادیخوازى کورد بگرن، پشتیوانی له به‌ندکراوانی کورد به‌رده‌وام له ناوخۆی وڵات و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان و سەرنجڕاکێشی هه‌بووه و له زۆر کاتدا توانیویەتی پێش بە به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ناعادڵانه بگرێت ."
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "له درێژه‌ی زۆرتر كردنه‌وه‌ی باروودۆخی ئه‌منیه‌تی له شاره‌كانی كوردستان و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم بۆسه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی ومه‌ده‌نی و هه‌ڵسووكه‌وتی خەراپ و دوور لە ئینسانیەت له گه‌ڵ به‌ندكراوان، به‌رده‌وامبوونی گوشار بۆ سهرچالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كانیان و دهستبەسهركردنی به‌ربڵاوی ئه‌م چالاکوانانە به بێ حوكمی قه‌زایی و به بیانووی جۆراوجۆر، له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی تر له چالاكوانانی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ركراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌كان."
ئەو چالاکوانانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ئەم دوایییەی کوردستان رووی لە زیاد بوونەوە و لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 70 هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ھەر ھەموویان بێ حوكمی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ركراون و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێك له باروودۆخیان لهبەردهست دا نیه و هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منیه‌تی رژیم ئامادەی وه‌ڵامدانه‌وه سه‌باره‌ت به شوێن و هۆکارەكانی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌م كه‌سانه نییه و یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئیستاكه جیگای نیگه‌رانیه، گوشار و ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه له دەستبەسەرکراوان لە ئارادایە."
جەختیشیانکردووەتەوە، "بۆیە وەکوو چالاکانی کورد وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سەبارەت بە شەپۆلی بەربڵاوی گرتنی چالاکانی مەدەنی کورد و ھەروەھا باروودۆخی ناله‌باری به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، پێشێل كردنی مافه‌كان و ئازار و ئه‌زیه‌تی به‌ندكراوان و گوشار و زه‌خت و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كانیان به توندی مه‌حكووم دەکەین و داوا له سه‌رجه‌م رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، حیزبه سیاسیه‌كان ، كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئێران و كوردستان ده‌کەین، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌م كرده‌وه نائینسانیه‌ی رژیم ده‌ربڕن و هه‌وڵێكی خێرا بۆ له‌قاودانی مه‌به‌سته‌كانی رژیمی جەنایهتكاری كۆماری ئیسلامی وه‌گه‌ڕ بخه‌ن."
ناوی چالاکوانەکان:
——
1 ناسر باباخانی
2 ئەمجەد حوسین پەناھی
3 خالید محەمەدزادە
4 قادر وریا
5 ڕۆستەم جەهانگیری
6 جەلیل ئازادیخۆاز
7 جەمال نەجاری
8 ئاسۆ ئەحمەدیان
9 سەیران موستەفازادە
10 خەبات ڕەسووڵی
11 ئاکام ڕەسووڵی
12 شاهۆ حوسێنی
13 بیژەن قارەمانی
14 ھدایەت جان
15 حەسەن حاتەمی
16 سەرگول میرزایی
17 شاهین کەریمی
18 ژیان ژالە
19 کەریم حوسەینی جاف
20 حەلیمە ئیسماعیلی
21 جەواد حەیدەری
22 هەتاو عەبدوڵاهی
23 فەریبا محەممەدی
24 محەممەد هۆژەبری
25 خەلیل قەزەڵی
26 کەیهان یوسفی
27 سۆران محەممەد زادە مقەدەم
28 عۆسمان نۆباری
29 کەژان ئەسەدی
30 خەلیل غەزەڵی
31 کەیوان یوسفی
32 مینا سوواره
33 رەزا مەنوچێهری
34 کەژاڵ ئیلخانی زادە
35 ئاوێستا سەعادەتی
36 عەبدولا کەریمی
37 عۆسمان تەختاب
38 شنە درودگەر
39 فوئاد کەریمی
40 هیوا زەبیحی
41 محەممەد گوڵپەسەندی
42 عەبدولا عەبداڵی
43 ڕێبوار ئەحمەدزادە
44 جەماڵ محمودزادە
45 ئەبوبەکر محەممەدپوور
46 مۆستەفا عەلیزادە کلاس
47 سەکینە حوسەینی
48 هۆشیار ئەحمەدی
49 حەسەن ئەمینی
50 یوسف ڕەحمانی
51 ڕەزا مۆستەفاسۆڵتانی
52 جەواد گودەرزی
53 ئۆمید دانەر
54 رەشید رەحمانی( زەرواوی)
55 شۆڕش ئەسەدزادە
56 نزار کوێستانی
57 کارۆ ڕەسۆڵی
58 سەردار زەنگەنە
59 محەممەد هوژەبری
60 سەید خدر میرسەیدی
61 کۆماس شابازی
62 حەمە نسلی
63 بەهمەن حەسەن
64 وریا مەللاک
65 کامیل غەفووری