ناس کورد-
زەوى بەپێى نەخشەیەک دەناسرێت کە دابەش بووە بەسەر چەند کیشوەرێکدا و هەریەکەیان شێوە و قەبارە و شوێنى تایبەتى خۆى هەیە، بەڵام بە درێژایى کات بە هەمان شێوە نامێنێتەوە، هەروەک پێشتریش هەمان شێوەى ئێستا نەبووە و زانایان ئەوەش ئاشکرا دەکەن هەموو 600 ملیۆن ساڵێک شێوەى کیشوەرەکان جارێکى تر دەگۆڕدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گۆڤارى "ساینس ماگ"ى زانستى بڵاویکردووەتەوە، زانایان باس لەوەدەکەن کیشوەرەکان هەندێکیان لەیەک دوردەکەونەوە و هەندێکیان بەیەکدا دەنوسێن و بەشێوەیەک دەبن بە یەک کیشوەر کە پێى دەوترێت "زەبەلاح".
ئەوەش هاتووە، زانایان پێیانوایە، "کیشوەرى زەبەلاح زۆر لەسەرخۆ دروست دەبێت و کیشوەرەکان بەیەکدا دەنوسێن، ئەوەش هەر 600 ملیۆن ساڵ جارێک ڕوودەدات، ئەوەش لەداهاتوودا ڕودەدات، بەڵام ناتوانین بیبینین، چونکە سەدان ملیۆن ساڵى دەوێت."
زانایانى جیۆلۆجى ئەوەیان ئاشکراکردووە، بەرزى پلەى گەرماى چینى "Mantle"ى زەوى کە ئەستوریەکەى 2885 کیلۆمەترە هۆکارە بۆ جوڵەى کیشوەرەکان و نوساندنیان بەیەکەوە، ئەو چینەشى کە لەسەرى دەژین ئەستوریەکەى 30 بۆ 60 کیلۆمەترە.
بەپێى زانیارییەکانى ئەو زانایانە، دواى دوو ملیۆن ساڵى داهاتوو هەردوو کیشوەرى ئاسیا و ئەوروپا "ئۆراسیا" لەگەڵ کیشوەرى ئەمریکا یەکدەگرن و "ئاماسيا" پێکدەهێنن.
لاى خۆیەوە پاوڵ هۆفمان زاناى جیۆلۆجى لە زانکۆى هارڤارد دەڵێت، بەپێى داتاکان پێش 200 ملیۆن ساڵ کیشوەرێکى زەبەلاح هەبووە کە ناوى "بانگیا" بووە و دواتر دابەش بووە و کیشوەرەکانى ئێستاى پێکهێناوە و زەریا و دەریاکان لەیەکیان جیادەکاتەوە.
زانایان پێشیان وایە، دواى 200 ملیۆن ساڵى تر سەرلەنوێ کیشوەرەکان یەکدەگرنەوە جگە لە جەمسەرى باکور و دواى 250 ملیۆن ساڵى تر سەرجەم کیشوەرەکان لە ئاست هێڵى کەمەریى زەویدا دەبن، هەروەها گۆڕانکاریەکى بەرچاویش لە کەشوهەوادا ڕوودەدات.