گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ملیۆنان دۆلار بۆ ڕۆناڵدۆ

سعودیە ئۆفەرێکی ملیۆنان دۆلاری دەخاتە بەردەم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

2021.01.23 - 23:13
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە ئۆفەرێکی ملیۆنان دۆلاری دەخاتە بەردەم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

ناس کورد-

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی  یۆڤانتۆس، ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی دەستەی گەشتیاریی وڵاتی سعودیەی رەتکردوەوتەوە کە بەهاکەی بە شەش ملیۆن یۆرۆ مەزەندەدەکرێت لە ساڵێکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی ( 23ی کانوونی دووەمی 2021) کە " ناس کورد"بەواداچوونی بۆکردووە، " دەستەی گەشتیاری سعودیە گرێبەستێکیان بە ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا پێشکەشی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردووە، بەڵام بریکارە داراییەکانی ڕۆناڵدۆ ئەو ئۆفەرەیان بە فەرمی ڕەتکردووەتەوە، کە پێشتریش پێشکەشی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی کراوە".

 

پێشکەشکردنی ئۆفەری لەوشێوەیە لەلایەن وڵاتی سعودیە لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدایە وێنەیەکی ئەرێنی شانشینەکە وێنا بکات، کە لەماوەی ڕابردوودا دوچاری  ڕەخنەی توندی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ وەک هیومان ڕایتس وۆچ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بوووەتەوە وبەوە تۆمەتبارەکراوە کە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ دەکات.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی 2019 سعودیە بە ئامادەبوونی یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە میوانداری جامی سوپەری ئیسپانی کرد دوای گرێبەستێکی سێ ساڵە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام کەناڵی "ئاڕ تی ڤی" ئیسپانی ڕەتیکردەوە  داواکاری بۆ مافی گواستنەوەی تەلەفزیۆنی پێشکەش بکات و ڕایگەیاندوە، " پێشبڕکێکە لە وڵاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ ناگرێت."

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە، جەختیلەوەىشکردووەتەوە، " لەئێستادا ڕیاز بەدوای بەکارهێنانی وەرزشەوانان و ڕووداوە وەرزشییە گەورەکاندایە بۆ ئەوەی وێنەی خۆی لە بەرچاوە وڵاتانی جیهاندا بگۆڕێت".