گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەری کێشەی بودجە و مووچە

لێدوانێکی ’’گەشبینانە’’ لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

2021.01.23 - 22:57
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی ’’گەشبینانە’’ لەبارەی پشکی هەرێم لە بودجە و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، گەشبینن کە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021، جێگیردەکرێت و کێشەی مووچە نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "گفوگۆکانیان لە لیژنەی دارایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە کۆببنەوە."

 

وتیشی، پێشتر لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوونەوە و قسەکانی لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنەکان جێگەی ئومێد بوون و دۆخێکیان لە لیژنەی دارایی دروستکردووە کە گەشبینن بەوەی پشکی هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، بەتایبەت کە سبەینێش لەگەڵ شاندێکی هەرێم کۆدەبنەوە.

 

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئەگەر بەوشێوەیە پشکی هەرێم لە بودجە تێپەڕێت، هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی دارایی نامێنێت و لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەتوانێت بەتەواوی و 30 ڕۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران بدات.