کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی سەبارەت بە پرسی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و نێوەندگیری عێراق لەو بابەتەدا کۆببنەوە. . دوێنێ شەممە 25ی ئایاری 2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران کۆبووەوە. . نووسینگهی عهبدولمههدی له بهیاننامهیهكدا لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، گفتوگۆ لهبارهی چهند پرسێكی پهیوهندیدار به ههردوو وڵات كراوە، بەتایبەت پهیوهندی نێوان عیراق و ئێران و بهردهوامیدان بهو دۆسیانهی پێشتر حەسەن ڕۆحانی و عەبدولمەهدی لەسەری ڕێکەوتوون. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له کۆبوونەوەکەدا چۆنیهتی پاراستنی عێراق و ئێران له زیانهكانی سزاكان و مهترسییهكانی جهنگ تاوتوێ كراون و جهختكراوەتەوە لهسهر گرنگیدان به پاراستنی ئاسایش و سهقامگیری ناوچهكه. . هاوکات دوای کۆبوونەوەی یەکەم وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و بەرهەم ساڵح سوربوونی عێراقی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دراوسێدا. دووپاتكردەوەتەوە. . لەگەڵ ئەوەشدا دوایین گۆرانكارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پرسی گرژییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران باسی لەسەر کراوە. . سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە سەكۆی بەیەكگەیشتنی نێوان دەوڵەتانی برا و دۆست و ببێتە هۆكارێك بۆ سەقامگیری ناوچەكە لە پێناو بنیادنانی پەیوەندییەكی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی دەوڵەتان بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ لهسهر بنهمای بەرژەوەندی هاوبەش. . لای خۆشیەوە زەریف وهزیری دهرهوهی ئێران ویستی وڵاتەكەی نیشانداوە بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات. . هەروەها جەواد زەریف، بەناوی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە، بانگهێشتی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقی کردوە کە سەردانی تاران بکات. . لە چوار چێوەی سەردانەکەیدا بڕیارە ئەمڕۆش لەگەڵ محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبێتەوە. . .