گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش لە سەڵاحەدینەوە هێرشی کرد

هێرشێکى داعش لە سەڵاحەدین کوژراو و بریندارى حەشدى لێکەوتەوە

2021.01.23 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى داعش لە سەڵاحەدین کوژراو و بریندارى حەشدى لێکەوتەوە

ناس کورد- 

لە هێرشێکى ڕێکخراوى داعش لە پارێزگاى سەڵاحەدین هەشت ئەندامى حەشدى شەعبى کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکانى هەواڵى عێڕاقى بڵاویانکردووەتەوە، لیواى 22ى حەشدى شەعبى لە کەرتى "حەیس" لە ناحیەى حەمرینى سەربە قەزاى دور لە ڕۆژهەڵاتى سەڵاحەدین بەرپرچى هێرشێکى چەکدارانى داعشیان داوەتەوە.

 

بەگوێرەی سەكۆ ئەلەكترۆنییەكانی حەشدی شەعبی لە تێلیگرام، لە هێرشەکەدا 11 ئەندامى حەشدى شەعبى کوژراون و 10 ئەندامیشیان بریندار بوون، یەکێک لە کوژراوەکانیش فەرماندەی فەوجە.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، دەستبەجێ هێزە ئەمنیەکان گەیشتونەتە ناوچەکە بۆ پشتگیریکردنى حەشد و چەکدارانى داعشیش بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵاتوون.