گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داتاکان دزران

ئەمەریکا بەرنامەى وەرگرتنى پەنابەرانى عێراقى ڕاگرت

2021.01.23 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا بەرنامەى وەرگرتنى پەنابەرانى عێراقى ڕاگرت

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بەرنامەى تایبەت بە وەرگرتنى پەنابەرانى عێڕاقى بەشێوەیەکى کاتى ڕاگرت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى مەلەفى ئەو کەسانەى کە داواکارییان پێشکەش کردبوو دزراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمەریکى بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بەشێوەیەکى کتوپڕ بەرنامەى وەرگرتنى پەنابەرانى عێراقى بۆ ماوەى 90 ڕۆژ ڕاگرتووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەوەش دواى ئەوەى وەزارەتى دادى ئەمەریکا تۆمەتى ئاڕاستەى سێ کەس کردووە بە دزینى داتاى نهێنى تایبەت بە 1500 عێراقى کە داواى مافى پەنابەرییان لە ئەمریکا پێشکەش کردبوو.

 

ئاژانسەکە هێماى بۆ ئەوەشکردووە، بەپێى لێکۆڵینەوەکان دوان لە تۆمەتبارەکان ئەردەنى و ڕوسین و کارمەندى پێشووى بەڕێوەبەرایەتى گومرگ و کۆچى ئەمەریکا بوون و لەنێوان ساڵانى 2016 بۆ 2019 توانیویانە ئەو داتایان بدزن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو داتایانەى دزراون تایبەتن بە وەڵامى پرسیارەکان و هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخیان و چەندین زانیارى تر، بەپێى وتەى لێکۆڵەران پرۆسەى دزیەکە کەسێک بەناوى "ئەوس موەفەق جەبار" سەرپەرشتى کردوە کە عێراقییە و لە ئەردەن نیشتەجێیە، پێشتر داواکاریەکەى بۆ وەرگرتنى پەنابەرى لە ئەمەریکا رەتکراوەتەوە.

 

جەختلەوەشکراوەتەوە، زانیاریە دزراوەکان دراون بە ئەوس و لەبەرامبەردا هەر جارە و زیاتر لە هەزار دۆلاریان وەرگرتووە، ئەگەریشى هەیە زانیاریە دزراوەکان بۆ هاوکاریکردنى عێڕاقیەکان بووبێت بۆ ئەوەى داواکاریەکانیان بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرى چاک بکەن و لە ڕێگەیەوە رەزامەندى وەرگرن.

 

ئەوەش هاتووە، بەهۆى ئەو کارەشەوە چەندین عێڕاقى شایستە کە لە چواوەڕوانیدا بوون لە لیستەکە دەرکراون.