گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یاداشتێک ئاڕاستەی بەغدا کرا

لەبارەی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە یاداشتێک ئاڕاستەی بەغدا کرا

2021.01.23 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانەوە یاداشتێک ئاڕاستەی بەغدا کرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ماوەی چوار مانگە مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە پێ نەدراوە، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە یاداشتیان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کردووە، دەشڵێت، چاوەڕێی وەڵامدانەوەی ئەو یاداشتەن بەپێچەوانەوە هەڵوێستی تریان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان (شەممە 23ی کانوونی دووەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ماوەی چوار مانگە  حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە".

 

وتیشی،" یاداشتمان ئاڕاستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، لە ئێستادا چاوەڕێ وەڵامی ئەوانیین، بە پێچەوانەوە هەڵوێستمان دەبێت".

 

 خانی، ئەوەشی وت، " بەڵێنمان پێدراوە ئەگەر حکومەتی عێراقی مووچەکانمان پێنەدات  ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ نەبێت بەشێک لە مووچەکانمان بۆ دابین بکات".

 

لەبارەی کاریگەری ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری بەنداوەکە وتی، " بەهۆی ئەوەی کە بەشێکی ئەو دابارینە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەنها بەفر بوو، بۆیە هیچ کاریگەرییەکی لەسەربەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە نەبووە".