گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەیەک لە مەزڵوم کۆبانییەوە

مەزڵوم کۆبانی نامەیەکی ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد

2021.01.23 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەزڵوم کۆبانی نامەیەکی ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد

ناس کورد-

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات نامەیەکی بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی نارد و ڕایگەیاند، پێشتر کاریان پێکەوە کردووە و لەمەودواش کاری زیاتر پێکەوە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەڕۆکی نامەکەی مەزڵوم عەبدی: 

 

بەرێز، هاوسەرۆکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستان

سوپاس و ڕێزم هەیە بۆ هاوخەمى گەرمتان  لەپرسەى دایکم، هەستى هاوڕێیەتیتان بەرز دەنرخێنم هیوادارم ئەم هاوڕێیەتیەمان هەتاهەتایە بمێنێتەوە و بەردەوامبێت، داوا لەخودا دەکەم پاداشتان بەخیر بداتەوە و سەرکەوتووتان بکات بۆ خزمەتکردنى گەلى کورد، ئازیزانتان پارێزراوبن.

پێشتر پێکەوە کارمان کردووە، بۆ لەمەودواش بۆ چاکەى گەلەکەمان پێکەوە کارى زیاتر دەکەین.

مەزڵوم عەبدى

فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات

٢٢ کانوونى دووەمى ٢٠٢١