گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین لێدوانی ترەمپ

یەکەم لێدوانی ترەمپ لەدوای جێهێشتنی کورسیی سەرۆکایەتی

2021.01.23 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانی ترەمپ لەدوای جێهێشتنی کورسیی سەرۆکایەتی

ناس کورد-

دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە یەکەم لێدوانیدا ئاماژەی بە پلانەکانی بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانی کرد و ڕاگەیاند، شتێک دەکەن بەڵام کاتی ئەوە نەهاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "واشنتۆن ئێکزامنێر"ی ئەمەریکی ( 23ی کانوونی دووەمی 2021) کە" ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ترەمپ لە کاتی نانی ئێوارە لەگەڵ هاوڕێکانی لە یانەی گۆڵفەکەی لە وێست پاڵم بیچ لە فلۆریدا، لە بارەی پرسیارێک دەربارەی پلانەکانی داهاتووی ڕاگەیاندووە، "ئێمە شتێک دەکەین، بەڵام کاتی ئەوە نەهاتووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "یاریدەدەرێکی پێشووی ترەمپ کە لەگەڵی بووە، دەستبەجێ گفتوگۆکەی لەگەڵ ڕۆژنامە ئەمەریکییەکە ڕاگرتووە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بدات".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە یاریدەدەرێکی ترەمپ بەمیدیاکانی وڵاتەکەی  ڕایگەیاندبوو، کە ناوبراو پێویستی بە پشووە هەیە،  بەهیوای ئەوەی بۆ ماوەی مانگێکی تەواو یاری گۆڵف بکات.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمەریکا، ترەمپ بیر لە خۆکاندیکردن دەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2024، لە هەمانکاتیشدا پلانی هەیە  پارتێکی نوێ بە ناوی پارتی "نەتەوەیی" دابمەزرێنێت.