ناس کورد-
لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە و 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەوەش لەکاتێکدایە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 500 دینار بوو، دواتر دابەزی بۆ 145 هەزار و 350، بەڵام دواجار لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخەکەی بەرزبووەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە:
100 یۆرۆ = 121.5 / 122.5 دۆلاری ئەمریکی
100 پاوەن = 135 / 136 دۆلاری ئەمریکی
100 دۆلار = 730 / 770 لیرەی تورکی
100 دۆلار = 2.150.000 تمەن (نەقدی)