گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

قائیمقامی پێشووی شنگال لەبارەى هەڕەشەکەى ئەردۆغان: قەزاکە مەترسی لەسەرە

2021.01.23 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
قائیمقامی پێشووی شنگال لەبارەى هەڕەشەکەى ئەردۆغان: قەزاکە مەترسی لەسەرە

ناس کورد-
لەبارەی لێدوانێکی ئەردۆغان کە وتبوی ڕەنگە شەوێک لە پڕدا بچنە شنگال، قائیمقامی پێشووی شنگال دەڵێت، قەزاکە مەترسی لەسەرە و کێشەکەش کێشەی ئەنقەرە و بەغدایە لەلایەک و لەلایەکی دیکەش کێشەی پەکەکە و تورکیایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحما خەلیل، قائیمقامی پێشووی شنگال لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (23ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "مەترسی جدی لەسەر شنگال و خەڵکی ئەو قەزایە هەیە و کێشەکەش بەهۆی بوونی پەکەکەیە لە ناوچەکە و ئەوەش کە سەرۆک کۆماری تورکیا وتویەتی بەهۆی بوونی کێشەیە لە نێوان حکومەتی عیراق و تورکیا لەلایەک و پەکەکەو تورکیا لەلایەکی دیکە.

 

دەشڵێت، "ئەگەر پەکەکە پارێزەری وڵاتن با بچن باکوری کوردستان و سەرێ کانی و حەسەکەو قامیشلۆ بپارێزن، حکومەتی عێراقیش هەوڵبدات ئەو هێزانەی لە دەرەوە هاتوون بیانکاتە دەرەوەی شنگال و ئەوەشمان بە فەرمی پێ وتوون بەڵام تا ئیستا جێبەجێ نەکراوە".

 

سەبارەت بەوەی ئایا مەترسی هاتنی سوپای تورکیا بۆ شنگال جدییە؟ ئایا حکومەتی عیراق دەتوانێت ئەو قەزایە بپارێزێت؟ مەحما خەلیل دەڵێت، "وەڵامەکەی لای حکومەتی عێراقە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت شنگال بپارێزن لە هەر هێرشێک پێویستە ناوچەیەکی ئارام لە شنگال دروستبکرێت و هێزەکانی دەرەوەی شنگال لە قەزاکە نەمێنن".

 

دوێنێ هەینی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەكانی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە شاری شەنگال دژی پەكەكە جارێكیتر راگەیاندەوە.   

  

بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى تورکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەردۆغان دوای بەجێهێنانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی کەرەم ئایدنلار لە ئیستانبوڵ، قسەی بۆ میدیاکاران کردووە و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی شنگال، وتویەتى "هەمیشە گوتەیەکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".  

  

ئەمە یەکەمجار نییە ئەردۆغان هەڕەشەى لەو شێوەیە دەکات، بۆ هێرشکردنە سەر شنگال، پێشتر چەندینجار هەڕەشەى لەو شێوەیەى کردووە.  

  

هەڕەشەکەى ئەمجارە دواى چەند رۆژێک دێت لەسەردانى وەزیرى بەرگرى تورکیا بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.  

  

راوێژکارى راگەیاندنى مەسعود بارزانى رایگەیاند، توركيا بەنیازە بنكەى سەربازى لە قەزاى شەنگالى سەربە پارێزگاى نەينەوا دابمەزرێنێت.     

  

كيفاح مەحمود لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى "سپۆتنيك"ى ڕوسى كە "ناس كورد" بەدواداچونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات، وەزيرى بەرگرى توركيا لەكاتى سەردانەكەيدا بۆ عێراق لە وتەيەكدا جەختيلەوەكردەوە كە هاريكارى لەنێوان هەرێمى كوردستان و توركيا بوونى هەيە.      

  

ڕونيشيكردوەتەوە، هاريكارى نێوان بەغدا و هەرێمى كوردستان لە دۆسیەى پارتى كرێكارانى كوردستان جەختلەوە دەكاتەوە كە هەردولا جدين تايبەت بە ڕێكەوتنى شنگال، هەردولا هەوڵى ئەوە دەدەن پەكەكە ڕازى بكەن پرۆسەى سەربازى لەناو خاكى عێراقەوە دژى توركيا ئەنجام نەدەن و ئەو ناوچانە تێيدان چۆڵى بكەن.