گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

حکومەتی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

2021.01.23 - 14:40
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا دەکڕێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەولێر ئاشکرای دەکات، جگە لەوەی هەرێم بەشی دەبێت لەو ڤاکسینەی عێراق دەیکڕێت، حكومەتی ھەرێمیش لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ڤاكسین لە دانوستاندایە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دلۆڤان محەمەد لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، "حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی ڤاكسین لە گفتوگۆدایە، بۆ ئەوەی ھاوشێوەی عێراق ئەوانیش ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕن، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكلایینەبووەتەوە كە ھەرێم چەند ڤاكسین دەكڕێت، چونكە ئەوە پێویستی بە ڕێككەوتن ھەیە، بەڵام حكومەت ئامادەیی نیشان داوە كە ڤاكسین بكڕێت و چەندین كۆبوونەوەش كراوە و نوێنەری ھەموو پارێزگاكانیشی تێدایە، هەروەها وەزارەتی تەندروستی ڕاسپێردراوە بەو كارە ھەڵسێت و ئەوان گفتوگۆكان بكەن".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ناوبراو وتیشی، حكومەتی عێراق گرێبەستی بۆ كڕینی ملیۆنێك و600 ھەزار ڤاكسین كردووە و رێكارەكان تەواویش بوونە و بڕیارە لە كۆتایی مانگی داھاتوودا، ڤاكسینەكە بگاتە عێراق بۆ ئەوەی بەكاری بھێنن، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر باسی لەوەش كرد، "لەو ڤاكسینەی حكومەتی عێراقیش كڕیویەتی، پشكی ھەرێمی كوردستانیشی تێدایە و ئێمەش چەندین تیممان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی كە گەیشت دەست بە بەكارھێنانی بكەین".

 

دەشڵێ، "سەرەتا لە پزیشك و كارمەندی تەندروستی و دواتر ھێزی ئەمنی و پاشان كەسانی بەتەمەن و نەخۆشی درێژخایەن دەست پێدەكەین، ئینجا خەڵكی ئاسایی".