گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری و وردەکاری

ڕاپۆرتێكی لەندەنی: تەقینەوەكەی بەغدا دەرفەتی دایە كازمی بۆ لێدانی نزیكەكانی ئێران

2021.01.23 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێكی لەندەنی: تەقینەوەكەی بەغدا دەرفەتی دایە كازمی بۆ لێدانی نزیكەكانی ئێران

ناس کورد-

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن تیشكی خستووەتە سەر ئەو گۆڕانكارییە ئەمنیانەی مستەفا كازمی لە ڕیزەكانی وەزارەتی ناوخۆدا كردوویەتی لە پاش تەقینەوەكان و بە "گورزێك لە هەژموونی ئێران"ی داوەتە قەڵەم لە کەرتی ئاسایش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە (23ی کانونی دووەمی 2021) ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو هێرشەى کرایە سەر بەغدا دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان بۆ قەڵاچۆکردنى هۆکارەکانى گەندەڵى کە لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانەوە سەرچاوە دەگرن و هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئەوەى کەمکردنەوەى هەژموونى ئێرانیى بەسەر ئەو دەزگایانەدا کەم بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

دەشڵێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە چاودێران پێشبینى ئەوەش دەکەن ئەو پلانە بەرەنگاریەکى توندى ئێرانى ببێتەوە بەجۆرێک زیانێکى گەورەتر بە دۆسییەى ئەمنیى عێراقى بگەیەنێت.

 

لەدواى تەقینەوەکانى بەغدا و لە ڕۆژانى پێنجشەممە و هەینى، مستەفا کازمى چەند کۆبونەوەیەکى بەپەلەى ئەنجامدا و تێیدا بڕیارى دوورخستنەوەى ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەمنیى لێکەوتەوە.



یەکێک لە ئەنجامى گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان دواى ڕوداوەکە، دوورخستنەوەى فەریق ڕوکن عامر سەدام، بریکارى وەزیرى ناوخۆ بۆ کاروبارى هەواڵگرى بوو کە فەریق ئەحمەد ئەبو ڕەغیف خرایە شوێنەکەى.

 

ئەبو ڕەغیف بە یەکێک لە گەورە بەرپرسان دادەنرێت کە لە مستەفا کازمییەوە نزیکە و پێشتر سەرۆکایەتى لێژنەیەکى بۆ دەرکردنى بەرپرسانى گەندەڵ و لێپێچینەوەیان ڕاسپێردراوە.

 

باسى لەوەش کردووە، بەدەرکردنى فەریق ڕوکن جەعفەر بەتات، فەرماندەى پۆلیسى فیدراڵى و هەروەها دوورخستنەوەى ئەبو عەلى بەسەڕى لە شانەى هەڵۆکان کە کارى هەواڵگرى دەکرد، کازمى گورزێکى کوشندەى لە هەژموونى ئێرانى لە عێراق داوە.

 

ئەلعەرەبى دەشڵێت، بەتات و بەسەڕى دوو کەسایەتى ناسراون کە پەیوەندییەکى پتەویان لەگەڵ ئێراندا هەیە و چەندین ساڵە لە پۆستى هەستیاردان لە پەیکەرى دەزگا ئەمنییەکانى عێراقدا.

 

لە کاردانەوەیەکیشدا میدیا عێراقییەکانى سەر بە ئێران هێرشێکى بەرفراوان بۆ سەر مستەفا کازمى دەستپێکرد و بەوە تۆمەتباریان کرد کە هێرشەکەى بۆ یەکلاکردنەوەى حساباتەکانى لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکاندا قۆستووەتەوە.