گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

توێژینەوەیەک: ئەوانەی لە منداڵییەوە دوو زمان فێر دەبن زیرەکترن

2021.01.23 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: ئەوانەی لە منداڵییەوە دوو زمان فێر دەبن زیرەکترن

ناس کورد-

بەپێى توێژینەوەیەکى بەریتانی، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی هەر لە منداڵییەوە دوو زمانی جیاواز فێردەبن باشتر و خێراتر دەتوانن سەرەنجیان بخەنە سەر ڕوداوە جۆراوجۆرەکان و زیرەکتر دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەیەکى زانکۆى ئەنجیلیا ڕۆسکینى بەریتانى کە لە ماڵپەڕى (NBC) بڵاوکراوەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئەوە ئاشکرا کراوە، ئەو منداڵانەی کە دوو زمان دەزانن بەردەوام بیرۆکە و بابەتەکان لە مێشکیاندا لە نێوان ئەو دوو زمانە ئاڵوگۆڕ دەکەن، زانیاری گشتی زیاتر دەکات و چەند بیرکردنەوەیەکی تیژ و جیاوازی دەبێت بۆ شتەکان.

 

هەر بەپێى توێژینەوەکە کە چەند منداڵێکی دوو زمان بەشداریان تێدا کرد، چەند وێنەیەکیان لەسەر شاشەیەک پیشاندرا و داوایان لێیکرا تێبینى ئەو گۆڕانکاریانە بکەن کە بەسەر وێنەکاندا هەبوون.

 

لەئەنجامدا دەرکەوت ئەو مناڵانەى کە بە تەمەنى بچوکى فێرى زمانى دووەم بوون توانیوویانە بەشێوەیەکى خێراتر تێبینى جیاوازی وێنەکان بکەن لەوانەى کە دواتر فێربوون.

 

لەو بارەیەوە، دین دیسۆزا، سەرپەرشتیارى توێژینەوەکە و مامۆستاى دەروونناسى لە زانکۆکە دەڵێت، ئەو منداڵانەی کە بەدوو زمان دەدوێین زیاتر سود لە سەرچاوەى بینراو وەردەگرن وەکو جوڵەى دەم و گوزارشتەکانى دەموچاو و چەند جموجۆڵێکى ورد تر.

 

دیسۆزا ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو منداڵانەی کە لەناو ماڵەکەیاندا بە دوو زمان قسە دەکرێت زیاتر دەتوانن لە ژینگەى ئاڵۆزتردا خۆیان بگونجێنن، ئەوەش لە ڕێگەى پشتبەستن بە نمونەکان و هەروەها ئەو ژینگە بینراوەى تێدا پەروەردەکراون.

 

ئەو پسپۆڕە دەشڵێت، ئەو منداڵانەی تا تەمەنى سێ ساڵان فێرى زمانێکى تریش دەبن، مێشکیان زیاتر کراوە بۆ وەرگرتنى زانیارى و کارەکەشیان باشتر مەیسەر دەبێت.

 

دیسۆزا باسى لەوەش کردووە، سودە ژیرییەکانی زوو فێربوونى زمانێکى تر لەگەڵ گەشەى مناڵەکەدا بەردەوام دەبێت تا قۆناغى پێگەیشتنى تەمەن.