گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت

زانیاری لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2021.01.23 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ناس کورد-

بەرێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی دەڵێت، ئامادەکاری کراوە و سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، سبەینێ یەکشەممە (24ی کانونی دووەمی 2021) دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و بەپێی لیستی پێشووش موچەی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی موچە، حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (23ی کانونی دووەمی 2021) وتی، "ئامادەکاریمان کردووە و بۆ دابەشکردنی موچە و چەکی پارە لە گەنجینەکانە و هیچ گرفتێک نییە و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەتانە دەکرێت کە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە". 

 

وتیشی، موچە بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.

 

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچە بەمجۆرە دەبێت: یەکشەممە موچه‌ی وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری.

 

ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکانی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێم، لیوای نەوت وگاز، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیندانیانی سیاسی.

 

ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەکرێت.

 

ڕۆژی چوارشەممە:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

کەمئەندامان (خاوەن پێداویستی تایبەت)

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی داد

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

ئەنجومەنی دادوەری دیوانی چاودێریی دارایی

دەستەی مافی مرۆڤ

دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

دەستەی ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەسپاكی

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی

دەزگای گشتی كاروباری مین.

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وه‌زاره‌تى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان

سەرۆکایەتی هەرێم

ئەنجوومەنی وەزیران

سەرۆکایەتی پەرلەمان

خانەنشینانی پێشمەرگە.

 

هەروەها ڕۆژی هەینی (29ی کانونی دووەمی 2021) بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی کۆتایی بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان و دەستەکان دێت.