گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

هۆشدارییەک لە بەریتانیاوە: دەکرێت جۆرە نوێیەکی کۆرۆنا کوشندەتر بێ

2021.01.22 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە بەریتانیاوە: دەکرێت جۆرە نوێیەکی کۆرۆنا کوشندەتر بێ

ناس کورد-

بۆریۆس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، بەپێی بەڵگە سەرەتاییەکان جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە بەریتانیا دەرکەوتووە دەکرێت کوشندەتر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی داونینگ ستریتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بۆریۆس جۆنسن دەڵێت، "سەرباری خێرا بڵاوبوونەوەى، بەپێی هەندێک بەڵگەی نوێ وا دەردەکەوێت کە جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا کە یەکەمجار لە لەندەن و باشوری ڕۆژئاوا بڵاوبووتەوە پلەیەکی بەرزتری کوشندەیی هەیە."

 

دەشڵێت، "ئەو فشارە گەورەیەی جۆرە نوێیەکەى کۆرۆنا دەریدەخات کە کەرتی تەندروستی ئێمە چەندە لەژێر فشاردایە."

 

هێشتا بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ڤاکسینەکان کارگەرین بۆ ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا یاخود نا، ئەوە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە سێ ملیۆن و 540 هەزار کەس لە بەریتانیا توشی ڤایرۆسەکە بوون، 94 هەزار و 580 کەسیشی کوشتووە.