گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

هەڵبژاردنی ئۆستن بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا چ پەیامێكی بۆ عێراق تێدایە؟

2021.01.22 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵبژاردنی ئۆستن بە وەزیری بەرگریی ئەمریکا چ پەیامێكی بۆ عێراق تێدایە؟

ناس کورد-
شارەزایەکی ستراتیژی عێراقی لە عەممان باس لە هۆکاری دیاریکردنی ژەنەڕاڵ لۆید ئۆستن وەک وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکات کە پشتی بە نوسینێکی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەوبارەیەوە دەبەستێت.⁩

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی، 22ی کانونی دووەمی 2021، کۆنگرێس لۆید ئۆستن، کاندیدی بایدنی بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریکا پەسەند کرد، ئەوەش یەکەم ئەمریکی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە کە باڵاترین پۆستی پنتاگۆن وەرگرێت و هاوڕێیەتی نزیکی لەگەڵ بایدن هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

باسل حسێن، شارەزای ستراتیژی عێراقی لە عەممان لە هەژماری خۆی لە تویتەر کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووەنوسیویەتی، بۆچی بایدن ژەنەڕاڵ ئۆستنی وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا ⁩ دیاریکرد؟

 

باسل حسێن خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵیت، "بایدن لە وتارەکەیدا لە (The Atlantic) نوسیویەتی، "ژەنەراڵ لۆید ئۆستنی لەبەرئەوە هەڵبژاردووە بۆ بوون بە وەزیری بەرگریی چونکە ئەو چاودێری کشانەوەی سوپای ئەمریکای کردووە لە عێراق لە ساڵی 2011دا".

 

دەشڵێت، بایدن لە نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەو کارە زیاتر لە کارامەیی و سەربازێکی بە ئەزموونی پێویست بوو."

 

دەشڵێت، "بابەتەکە پێویستی بە دیبلۆماسیەت و بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ هاوتا عێراقیەکانمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە هەبوو".

 

لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستبەکاربوونی وەک وەزیری بەرگری، لۆید ئۆستن ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەم هەموو کەلوپەلێک بۆ سوپای ئەمریکا فەراهەم بکەم بۆ بەرپەچدانەوە و شکاندنی دوژمنانی وڵات."

 

ئۆستن خزمەتی 40 ساڵی لە سوپای ئەمریکا هەیە، عێراقییەکان باش دەیناسن، ئەو فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا بوو کە چوونە بەغدا لە ساڵی 2003دا، پاشان ساڵی 2005 ڕۆشت بۆ ئەفغانستان و لە ساڵی 2008دا فەرماندەیی هێزی فرە ڕەگەز لە عێراق پێ سپێردرا.

 

لە ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما و لە ساڵی 2010دا، ئۆستن بووە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ساڵی 2013 ئۆستن بووە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا.