گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم داوای موچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەکات

2021.01.22 - 19:40
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم داوای موچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەکات

ناس کورد-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ داوکاری کارمەندانی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی موچەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێگەرد تاڵەبانی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی دووەمی 2021) نوسیویەتی، "لە پێناو جێبەجێکردن و دابینکردنی موچەی کارمەندانمان لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها گەیاندنی پەیامی داواکاریەکان کە یاداشتێکیان ئاڕاستەی لایەنە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کردووە، پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم داواکاریەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەکانی وەزارەتمان دووپات دەکەینەوە، جەختیش لە جێبەجێکردنی داواکاریەکە دەکەینەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 


باسی لەوەشکردووە، وەکو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان، بەردەوام دەبین لە گەیاندنی کێشە و داخوازی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و دابینکردن و گەڕاندنەوەی موچەکانیان و پشتیوانیش لەو یاداشت و داواکاریەی کارمەندانی بەنداوکان دەکەین کەئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە.


ئەوەشی وتووە، "لە دواین سەردانی هەفتەی ڕابردووی شاندێکی باڵای وەزارەت بۆ بەغدا، بەو پەڕی پەرۆیشی و بەرپرسیاریەتیەوە، گرفتی تایبەتی وەزارەتەکەمان دەربارەی چارەسەری دواکەوتنی موچەی کارمەندان و کێشەکانی تایبەت بە بەنداوەکان، پێشکەش بە سەرۆک کۆماری عێراق و لێژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کرد".

 

No photo description available.