گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەیەكی لوبنانی: نەجمەدین كەریم سندوقی ڕەشی مافیا كانی كوردستانە

2019.05.25 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەكی لوبنانی: نەجمەدین كەریم سندوقی ڕەشی  مافیا كانی كوردستانە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد: رۆژنامەیەكی لوبنانی لەبارەی دۆسیەی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت راپۆرتێكی بڵاوكردەوە تیایدا ئاماژە بەوە دەكات لەو كاتەوەی پارێزگاری پێشووی كەركوك لە بەیروت دەستگیركراوە، هەوڵێكی چڕ‌وپڕ خراوەتە گەڕ لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئازادكردنی و بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكەش بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم پێشنیاری پێدانی پارەی زۆر بۆ حكومەتی لوبنان كراوە. . رۆژنامەی (ئەخبار)ی لوبنانی لە سەرەتای راپۆرتەكەدا نووسیویەتی "دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك و خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریكی لە فڕۆكەخانەی بەیروت، سەرلەنوێ‌ پرسێكی داخراوی گرنگی كردەوە، و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ رادەستكردنەوەی بۆ هەولێر لە ترسی ئەوەی نەوەك نهێنی ئاشكرا بكات، و ئابڕوچونێكی گەورەی سەرانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا بێت". . "لەو كاتەوەی پارێزگاری پێشووی كەركوك لە بەیروت دەستگیركراوە، هەوڵێكی چڕ‌وپڕ خراوەتە گەڕ لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئازادكردنی"  . لەراپۆرتەكەدا رۆژنامەی (ئەخبار) ئاماژە بەوە دەكات، نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووە 22 ئایاری 2019، و لە فڕۆكەخانەی بەیروت لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئینتەرپوڵ) دەستگیركراوە، و دەسەڵاتدارانی لوبنانی بۆ ڕۆژی دواتر ئازادیان كرد، بەڵام گەشتكردنیان لێ قەدەغەكرد، و پاسپۆرتە ئەمریكییەكەیان لێسەندەوە، لە چاوەڕوانی ئەوەی، حكومەتی عێراقی هەموو دۆسیە و بەڵگەكانی تایبەت بە ناوبراو بنێرن بۆ بەیروت، تا لێكۆڵینەوە و بڕیاری گونجاوی لەبارەوە بدەن. . بەگوێرەی رۆژنامەكە، نەجمەدین كەریم ئێستا ئازادە لە بەیروت، بەڵام زانیارییەكانی ڕۆژنامە لوبنانیەكە ئەوە دەسەلمێنن كە ناوبراو دەستبەسەرە، و هەولێر هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ ئازادكردنی، و هەندێ لێپرسراوی عێراقیش لە هەوڵی ئەوەدان ئازادی بكەن. . هەر بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی"میدیاكانی نزیك لە بنەماڵەی بارزانی ئەوەیان بشتڕاستكردۆتەوە كە "نیجیرڤان بارزانی" بە تایبەت و لەسەر داوای "مەسعود بارزانی" هەموو هەوڵەكانی بخاتە گەڕ، بۆ ڕێگریكردن لە ڕادەستكردنەوەی "نەجمەدین كەریم" بۆ بەغداد، و ئەوەش ئاشكرا بووە كە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا جوڵەی بانگی و حەواڵەكردنی پارە لەنێوان بەغداد و هەولێر و بەیروت یەكجار زیادی كردووە، بەئامانجی ڕزگاركردنی نەجمەدین كەریم، كە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە نرخی ئازادكردنی ناوبراو گەیشتۆتە نزیكەی دەیان ملیۆن دۆلار. . لەبەشێكی تری راپۆرتی رۆژنامە لوبنانییەكەدا روونكراوەتەوە، لە هەوڵەكانی ئازادكردنی نەجمەدین كەریمدا، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەیاد عەلاوی و لەسەر داخوازی مەسعود بارزانی، هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ وتووێژ لەگەڵ لێپرسراوانی لوبنانی بۆ ئازادكردنی پارێزگاری پێشووی كەركوك، بە سود وەرگرتن لە پەیوەندییە بەهێزەكانی عەلاوی لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆكوەزیرانی لوبنان. . سەبارەت بە هۆكاری دەستگیركردنی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ نەجمەدین كەریم، رۆژنامەی"ئەخباری" لوبنانی نوسیویەتی"سەرچاوە ئەمنی و دیبلۆماسییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە هۆكاری دەستگیركردنی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵی لە پرسی ڕیفڕاندۆمدا و بردنی پارەی نەوتی كەركوك، و خستنە هەژماری بانكی تایبەتی خۆیەوە، و بە ئەندامێكی مافیای نەوتی كوردستان هەژمار دەكرێت، بە هۆی پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ "ئاشتی هەورامی و نێچیرڤان بارزانی)، و لەترسی ئاشكرا نەبوونی نهێنییەكان، و ئابڕونەچوونی سەرانی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدرێت بۆ ڕزگاركردنی، و لەتاوانەكانی تێوەگلانی بە شاردنەوەی 160 ملیۆن دۆلاری لەپارەی نەوتی كەركوك، و خستنە سەر هەژماری بانكی تایبەتی خۆی، جگە لەوەی هاوبەشە لەگەڵ ئاشتی هەورامی بە دزینی ملیۆنەها دۆلار لە پارەی نەوتی كەركوك، بەبەڵگەی ئەوەی دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری2017، ناوبراو میوانداری لە یەكێك لە كۆشكە تایبەتەكانی لەشاری هەولێر. . "نەجمەدین کەریم هاوبەشە لەگەڵ ئاشتی هەورامی بە دزینی ملیۆنەها دۆلار لە پارەی نەوتی كەركوك"   . ڕۆژنامە لوبنانییەكە باس لەوەش دەكات كە هەندێ بۆچوون هەیە كە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕەزامەند بووە بەكێشانەوەی تۆمەتەكان لە دژی نەجمەدین كەریم، بەڵام نەیارانی عەبدولمەهدی لە هەردوو هاوپەیمانی (بینا و چاكسازی) بە هەلێكیان زانی بۆ سەلماندنی قسەكانی عەبدولمەهدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لە ناوبردنی. .