گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش هەڕەشەكردنی

لەسەر ترەمپ تویتەر هەژماری خامنەیی ڕاگرت

2021.01.22 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر ترەمپ تویتەر هەژماری خامنەیی ڕاگرت

ناس كورد_

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەژماری عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئێرانی راگرت پاش ئەوەی تویتێكی بڵاوكردەوە كە هەڕەشەكردنی لەترەمپ لەخۆدەگرت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى خامنەیی رابەرى باڵاى ئێران لەرێگەى بڵاوکردنەوەى وێنەى یاریزانێکى گۆڵفى هاوشێوەى ترەمپ هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوەى کوژرانى قاسم سولەیمانى دەکات.  

  

خامنەیی لە هەژمارى خۆى لە تویتەر  (22ى کانوونى دووەمى 2021)  کە "ناس کورد" بینیویەتى لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ئەو وێنەیە نوسیویەتى "تۆڵەسەندنەوە حەتمییە".  

  

خامنەیی پێشتر رایگەیاندبوو، پێویستە سزاى ئەو کەسانە بدرێت کە فەرمانى کوشتنى قاسم سولەیمانیان دەرکردووە و ئەوانەى کارەکەیان ئەنجامداوە، ئەوە لەکاتێکى گونجاودا روودەدات.