ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، نرخی ئەو ڤاکسینەی کە بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ بگاتە عێراق بە کەمتر لە 20 دۆلار دەکڕدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "وەزارەت چەند هەفتەیەکە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە لە گفتوگۆدایە کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنن، لە جیهاندا خواستێکی زۆر لەسەر ئەو ڤاکسینانە هەیە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
باسی لەوەشکرد کە "کۆمپانیاکان چاوەڕێی عێراق بوون تاوەکو ڤاکسینەکە پەسەند بکات، لە عێراقیش درەنگ پەسەند کرا، لەئێستادا لەڕێگەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە سەرقاڵی بەدەستخستنی ڤاکسینەکەین."
ڕیاز حەلەفی وتیشی، "چاوەڕێ دەکرێت ڤاکسینەکە لە چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵدا بگاتە عێراق، درەنگ گەیشتنیشی بەهۆی خواستی جیهانییە لەسەری."
ڕونیشیکردەوە کە "نرخی ڤاکسینی فایزر لە بازاڕە جیهانییەکاندا زانراوە و ڕێکخراوی یۆنیسێف هەر دانەیەکی بە 20 دۆلار دیاری کردووە، عێراقیش لەگەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنەر گرێبەستی کردووە و بە کەمتر لە 20 دۆلار کڕیویەتی."