گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

کۆمەڵ کۆنگرە دەبەستێت.. عەلی باپیر دەبێتەوە بە ئەمیر؟

2021.01.22 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ کۆنگرە دەبەستێت.. عەلی باپیر دەبێتەوە بە ئەمیر؟

ناس کورد-

وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە دوای 20ی شوباتی ئەمساڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆنگرەی چوارەمی ببەستێت، لەبارەى هەڵبژاردنەوەی عەلی باپیر وەکو ئەمیر ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵ ڕوونکردنەوە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (22ی کانونی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامی کۆتایی هاتووەو بڕیارە لەدوای 20ی 2ی 2021 کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجام بدرێت و لە کۆنگرەش بێگومان گۆڕانکاری ڕوودەدات و ژمارەیەک کەسی نوێ ڕەنگە بێنە پێشەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

هاوکات لەبارەى ئەوەى ئایا عەلی باپیر ئەمیری ئێستای کۆمەڵی ئیسلامی پۆستەکەی وەردەگرێتەوە یاخود کەسێکی دیکە دەکرێتە ئەمیری حزبەکە، حەسەن بابەکر، بەرێوەبەری نوسینگەی مامۆستا عەلی باپیرو ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ "ناس کورد" وتی، "تائێستا هیچ شتێک لەوبارەیەوە باس نەکراوە، بەڵام مامۆستا عەلی باپیر جاری پێشووش خۆی کاندید نەکردووە بەڵکو لەسەر داوای ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵ پۆستەکەی وەرگرتووەتەوەو بۆ ئەمجارەش 99% لەگەڵ ئەوەن پۆستی ئەمیری کۆمەڵ بۆ مامۆستا عەلی باپیر بێت".