گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی 

مردنێکى بێ شایەتحاڵ لە هەولێر.. چۆن توێکاری هۆکارەکەی ئاشکراکرد؟

2021.01.22 - 14:03
App store icon Play store icon Play store icon
مردنێکى بێ شایەتحاڵ لە هەولێر.. چۆن توێکاری هۆکارەکەی ئاشکراکرد؟

ناس کورد-

 

پشکنینەکانى پزیشکى دادوەرى هەولێر هۆکارى مردنى منداڵێک ئاشکرادەکەن کە هیچ نیشانەیەکى دیار بە جەستەوەیە دیار نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دیلمان ئازاد حسن پزیشکی دادوەری لە هەولێر کاتێک ئیشکگر بووە لە پزیشکى دادوەرى تەرمى منداڵێکى بچوکیان خستەبەردەمى کە هیچ هیچ شتێکی پێوە دیار نەبوو کە هۆکاری مردنی ڕوونبکاتەوە و کەسوکارەکەى وتویانە پێشتر هیچ نەخۆشییەکی نەبووە.

 

د. دیلمان لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک چیرۆکى ئەو رووداوەى گێڕاوەتەوە کە "ناس کورد" بینیویەتى و نوسیویەتى "دایکی منداڵەکە زۆر دەگریا وتی بەجێمهێشت لە ماڵەوە لای کارەکەرەکەمان، هیچ عەیبی نەبوو منداڵەکەم زۆر باش بوو".

 

"ئەو ئافرەتەی لە ماڵی ئێمە کاردەکات تێلی کرد وتی کوڕەکەت دەڕشێتەوە، وەرەوە بۆ ماڵەوە، منیش ڕۆشتمەوە و  هێندەی نەبرد کوڕەکەم گیانی سپارد"، دایکەکە بەو شێوەیە رووداوەکەى بۆ پزیشکەکە گێڕاوەتەوە.

 

د.دیلمان دەڵێت بریاریداوە کاری توێکاری بۆ بکرێت. دایکەکەش رازى بووە، چونکە زۆر پەرۆش بووە بزانێت بۆ مردووە.

 

دەشڵێت "لەکاتی توێکاری بینیمان جگەری منداڵەکە تووشی زیانێکی زۆر بووە بە زەبرێکی دەرەکی! بەپێی ئەزموونی خۆمان شوێنەکە لە شوێنی ئەوە دەچوو کە پێیان بە سکیدا نابێت! هەرچەندە ئەوە لە ڕاپۆرتی ئێمەدا نانوسریت و تەنها وەکو گریمانە باسدەکرێت و ئێمە تەنها ئەو گۆڕانکارییانە دەنووسین کە دەیبینین، پاشان پارچەیەک لە ئەندامەکە دەنێرینە تاقیگەی پزیشکی بۆیارمەتیماندان لە گەیشتنە بڕیاری کۆتایی".

 

وەک ئەو پزیشکە دەیگێڕێتەوە، لێکۆڵینەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە کارەساتەکە و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە توێکارییەکەدا هەستیان پێکراوە و تاقیگە سەلماندوویەتى، ئەو ئافرەتەی لەو ماڵە کاری دەکرد دانی پێدانا وتی "منداڵەکە نوستبوو، منیش پشتاو پشت گەڕامەوە و نەمزانی منداڵەکە لەوێیە و بێ مەبەست پێم لە سکی منداڵەکە نا!".