ناس کورد-
پۆلیسى دهۆک رایگەیاند، درەنگانى شەوى رابردوو پیاوێک کوڕەکەى خۆى کوشتووە و خۆى رادەستى پۆلیس کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، درەنگانى شەوى رابردوو لە گوندى (پیرموس) پیاوێک کوڕە تەمەن ٣٣ ساڵانەکەى کوشتووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو پیاوە دواى رووداوەکە خۆى رادەستى پۆلیسى دهۆک کردووە و بەپێی بڕیارى دادگا و بە ماددەى ٤٠٦ى تایبەت بە کوشتنى بەئەنقەسەت زیندانیکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.