ناس کورد-
بانکى "بانکس یونایتد" لە فلۆریدا داخستنى هەژمارە بانکییەکەى دۆناڵد ترەمپى راگەیاند و چووە ریزى ئەو بانکانەى کە بەم دواییە هەژمارەکانى ترەمپان داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانکەکە لە بەیاننامەیەکى کورتدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ پەیوەندییەکى داراییان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ نەماوە، بەبێ ئەوەى هۆکارى ئەو هەنگاوە ئاشکرابکات.
ترەمپ پێشتر دانى بەوەدانابوو کە زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلارى لەو بانکەدا داناوە.
پێشتر بانکەکانى "بروفاشونل بانك، سيگناتور بانك، دويچ بانك" لە فلۆریدا کۆتایی هاتنى پەیوەندى دارایی لەگەڵ ترەمپ راگەیاندبوو، دواى ئەوەى لایەنگرانى ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەى کۆنگریس.