گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوداوێكى سەير

دەستپێشخەرییەکى رۆمانسى بە کارەسات کۆتایی هات

2021.01.22 - 09:32
App store icon Play store icon Play store icon
دەستپێشخەرییەکى رۆمانسى بە کارەسات کۆتایی هات

ناس کورد-

 

لە ڕوداوێكى سەيردا لە توركيا پياوێك ئاوى گەرم دەكات بە ژنەكەيدا و بەشێكى جەستەى دەسوتێنێت، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ژنەكەى خواردنى بەيانى بۆ بردوە وەك دەستپێشخەريەكى ڕۆمانسى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەى دەيلى ستارى بەريتانى کە "ناس کورد، بەدواداچوونى بۆ کردووە، دواى ئەوەى ژنێك بەناوى ڕوقيە تەمەن 23 ساڵ دەيەوێت دەستپێشخەريەكى ڕۆمانسى بۆ هاوسەرەكەى بكات و خواردنى بەيانى بۆ حازر دەكات و بۆى دەباتە شوێنى خەوتنەكەيان، بەڵام هاوسەرەكەى توڕە دەبێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هاوسەرەكەى كە ناوى "عەلى ئاى"يە و تەمەنى 28 ساڵە بەهۆى ئەوەى هەڵيساندوە لە خەو ئەو ئاوە كوڵاتوەى كە لەسەر سينى خوارنەكە بووە هەڵدەگرێت و دەيكات بە پشتى هاوسەرەكەيدا، بەهۆى ئەوەشەوە هاوسەرەكەى دەسوتێنێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ڕوقيە بە دەزگاكانى ڕاگەياندنى وڵاتەكەى وتووە، ويستويەتى سوپرايزێك بۆ هاوسەرەكەى بكات و خواردنى بۆ بردوەتە بۆ شوێنى خەوەكەى، بەڵام توڕە بووە بەهۆى ئەوەى خەبەرم كردوەتەوە، دواى ئەوەى ويستويەتى شوێنەكە جێبهێڵێت هاوسەرەكەى بەئاوى گەرمەوە دواى كەوتوە و كردويەتى پێيدا، هەروەها ئاوەكە بەر كچەكەشيان كەوتوە و قاچى سوتاوە.

 

ڕوقيە باسى وبەهۆى زۆرى ئازارەوە لەهۆش خۆى چووە، بەڵام كاتێك هاوسەرەكەى بەرەو گەرماوەكە ڕايكێشاوە خەبەرى بووەتەوە و دواتر پەناى بۆ دراوسێکانى بردوە و تەلەفۆنيان بۆ پۆليس كردووە.

 

دواى ئەوەى هێزەكانى پۆليس دەگەن پياوەكە دەستگير دەكرێت، بەڵام بە كەفالەتى پارە ئازاد دەكرێت و ئەوەش توڕەييەكى زۆرى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان لە توركيا دروستكردوە و داوا دەكەن دوبارە بگەڕێنرێتەوە گرتوخانە.