ناس کورد-
جارێکی تر میلانیا ترەمپ هاوسەرەکەى توشی ئیحراجی کرد دوای ئەوەى لە ڕۆژی چوارشەممە لەکاتی گەشتنیان بە فلۆریدا لە فڕۆکە هاتەخوارەوە و ڕەتی کردەوە لەبەردەم وێنەگر و ڕۆژنامەنوساندا بوەستێت و سڵاویان لێبکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە ترەمپ دوای هاتنەخوارەوەى لە فڕۆکەکە لە فڕۆکوخانەی "پاڵم بیچ" سڵاو لە وێنەگران دەکات، بەڵام میلانیا بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن.
بەیانی ڕۆژی چوارشممە کە دواین ڕۆژی ترەمپ بوو لە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دوای ئەوەى ترەمپ ڕەتی کردەوە ئامادەی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن بێت، هەرزوو کۆشکی سپی بەجێهێشت بەرەو فلۆریدا.